بەخێربێن بۆ گۆڤاری ژێدەر بۆ زانستە کۆمەڵایەتیەکان

سڵاو توێژەری بەڕێز، گۆڤاری ژێدەر گۆڤارێکی زانستییە، گرنگی دەدات بەو توێژینەوانەی لە بواری زانستە کۆمەڵایەتییەکاندا ئەنجامدەدرێن و پێشوازی لە توێژینەوەی ڕەسەن و پێداچوونەوەی ئاکەدیمی توێژەران دەکات ، کە لە ناوخۆ ودەرەوەی هەرێمی کوردستان و عێراقەوە، دەنێردرێن.

تیمی بەڕێوبەری گۆڤاری ژێدەر، لە سەرنووسەر و ئەو دەستەبژێرە ئەکادمیستانەی پێداچوونەوە بە توێژینەوەکاندا دەکەن، زیاتر ئەو توێژینەوانەیان لاپەسەندە، کە سەرنجیان خستبێتەسەر ئەو بابەتە ستراتیژیانەی پرسی هەنووکەین و پێویستن بۆ جڤاتی نێوخۆ. 

گۆڤاری ژێدەر، پابەندە بە ڕەسەنایەتی و پێوەرێن ئاکاریی و لەهەمان کاتتدا مکووڕە لەسەر پەیوەستبوونی توێژینەوەکان  بە  تەواوی ئەو ڕێکارانەی لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو لە بواری ئاکەدیمیدا پەیڕەو دەکرێن.

داوا لە تویژەرانی زانستە کۆمەڵایەتییەکان لە سەرانسەری جیهان دەکەین ، بەشداربن و کۆمەکییمان بکەن بە ناردنی توێژینەوە و سەرنجەکانیان ، لە پێناو  کاریگەرییەکی زانستیی ئامانجداردا . هاندەرتان دەبین بۆ بڵاوکردنەوەی لێکۆڵینەوەکانتان دەربارەی پرسە پڕ بایەخ و کاریگەرەکانی جڤاتی نێوخۆو نێودەوڵەتیمان .