دەربارەی گۆڤار
زانیاری دەربارەی گۆڤارەکە
گۆڤاری ژێدهر، گۆڤارێکە بۆ زانستە کۆمەڵایەتییەکان، لە لایەن دەستەی کوردستانیی بۆ دیراساتی ستراتیژی و توێژینەوەی زانستییەوە بڵاودەکرێتەوە و وەک سەکۆیەکی نموونەیی ڕۆڵ دەگێڕێت بۆ بڵاوکردنەوەی توێژینەوەکانتان.
ئامانج و چوارچێوەی کارکردن
گۆڤاری ژێدهر گۆڤارێکی ئاوەڵایە، مەرامی بڵاوکردنەوەی (توێژینەوەی زانستییانەی ڕەسەن، پوختە و هەڵێنجراوی تێزی دکتۆراو ماستەرنامە لەگەڵ بابەتی پێداچوونەوە لە گشت بوارەکانی زانستێن کۆمەڵایەتی) دا. ئەم گۆڤارە، سەرنجی لەسەر بڵاوکردنەوەی ئەو توێژینەوانەیە کە ئامانجیان بەشداریکردنە لە دەستکەوتی ئاکەدیمی و دروستکردنی کاریگەری بەرچاوە، لە بوارە جۆراوجۆرەکانی زانستە کۆمەڵایەتییەکاندا.