یاسای هەڵسەنگاندن
نەخشە ڕێگای پێداچوونەوەی هاوتا
پێواژۆی پێداچوونەوەی هاوتا دەکرێ بە چەند شیوازێکی جیاواز پەیڕەو بکرێت، وەک: کراوە(ئاوەڵا)، تیوار(ڕوون)، نەناسراویی و پێداچوونەوە، بەپێی سیاسەتەکانی گۆڤارەکە. ناسنامەی پێداچوونەوەکاران و هەڵسەنگێنەران و نووسەران بە نهێنی لەکاتی پرۆسەکەدا دەمێننەوە. بەڕێوبەری نووسین و هاوکارانی بەرپرسیارن لە دەستەبەرکردنی لایەنی کەمی دوو هەڵسەنگێنەری بۆ لێکۆڵینەوەکان، کە ڕاپۆرتی توێژینەوەی سەرەکی یان شیکاری لاوەکی توێژینەوەکە ئامادە دەکەن. لە دۆخی تایبەتتدا، بەڕێوبەری نووسین و هاوکارانی دەتوانن بڕیار لەسەر بنەمای یەک پێداچوونەوەی هاوتا بدەن، بە مەرجێک کە پێویستییە پێوانەییەکانی گۆڤارەکە بەرجەستە بکات .
Open Access Policy
نەخشە ڕێگای مەیسەرکردن بە شێوازی کراوەیی
گۆڤاری ژێدهر بۆ زانستە کۆمەڵایەتییەکان توێژینەوەکان بە شێوازی کراوە و بێ بەرامبەر بەردەست دەخات بۆ خوازیارانی زانست، گۆڤارەکە جەخت لەسەر ئەوە دەکات بەردەست خستنی توێژینەوە زانستییەکان بەبێ بەرامبەر ڕۆڵی گرنگ دەبینن لە گەشەپێدانی ئاڵوگۆڕی زانست و زانیاری زیاتر لە جیهاندا.
نووسەران ڕێگەیان پێدەدرێت و هاندەدرێن هەموو وەشانی توێژینەوەکانیان لە کۆگا ئەکادیمییەکاندا بڵاوبکەنەوە. چاوەڕوانی ئەوە لە توێژەران دەکرێت، ئەوە پەسەند بکەن، کە ئەنجامی توێژینەوەکانیان دوای پەسەندکردنی کۆتایی لە لایەن هەڵسەنگێنەرانەوە، بە کراوەیی و بێ بەرامبەر بەردەست بخەن. پێداچوونەوە بە وتارەکاندا کراوە، پاش پەسەنکردنی توێژینەوەکانیان، توێژەران دەتوانن بژاردەی دەست پێ ڕاگەیشتنی کراوە یان بێ بەرامبەر بۆ توێژینەوەکانیان کارابکەن.
Archiving Policy
نەخشەڕێگای ئەرشیفکردن
گۆڤاری ژێدهر بۆ زانستە کۆمەڵایەتییەکان، پاراستنی درێژخایەنی کارە زانستییەکان لە ڕێگەی نەخشەڕێگایەکی ئەرشیفکردنەوە، کە سیستەمی LOCKSS و CLOCKSS ە دابین دەکات. LOCKSS نەرمەئامێرێکی سەرچاوە کراوەیە، کە لە کتێبخانەی زانکۆی ستانفۆرد پەرەی پێدراوە، ڕێگە بە کتێبخانە بەشداربووەکان دەدات سیستەمێکی ئەرشیفی دابەشکراو دروست بکەن، بۆ ڕاپرسیی کردنی بەردەوام لە ماڵپەڕە تۆمارکراوەکانی گۆڤارەکاندا، بە مەبەستی ناوەڕۆکی نوێ و ئەرشیفکردنی.
گۆڤاری ژێدهر بۆ زانستە کۆمەڵایەتییەکان، بە شێوەیەکی دیجیتاڵی لە تۆڕی پاراستنی PKP (PKP PN) ئەرشیف دەکرێت، کە ناوەڕۆک لە ڕێگەی پرۆگرامی LOCKSS دەپارێزێت. بە پەیڕەوکردنی ئەم سیاسەتە، گۆڤاری ژێدهر یارمەتی بڵاوکردنەوەی کاری زانستی دەدات و بە ئاسانی دەستت بە دۆزینەوە نوێیەکانی توێژینەوە جیهانییەکان ڕادەگات .
Repository Policy
نەخشە ڕێگای کۆگاکردن
گۆڤاری ژێدهر پابەندە بە پشتگیریکردن لە دەست پێشخەرییەکانی دەست پێ ڕاگەیشتنی کراوە و دڵنیابوون و پاراستنی توێژینەوەی زانستی. فەرمانگەی بەڕێوەبردن بەرپرسیارە لە دانانی هەموو ماددە بڵاوکراوەکان لە کۆگایەکی دامەزراوەیی یان بابەتییدا، بە ئامانجی زیادکردنی بینین و دڵنیابوون لە بەردەستبوونی درێژخایەنی توێژینەوەکان . گۆڤاری ژێدهر هاوکاری لەگەڵ (Jisc Sherpa Services) دەکات بۆ هاوتەریبکردنی نەخشەڕێگاکەی لەگەڵ باشترین پراکتیزەکاندا. ئەم نەخشە ڕێگایە پەرە بە بڵاوبوونەوەی بەرفراوانتری کارە زانستییەکان دەدات و بەکاریاندەهێنێت و لە پێشینەی کارەکانیدایە، هەروەها هاندەری هاوکارییە لە نێوان لێکۆڵەران لە سەرانسەری جیهاندا.