ئاکارەکانی بڵاوکردنەوە

بەیاننامەی ئاکاری بڵاوکردنەوە و خراپ بەکارهێنان

ژێدەر هەموو ڕێ وشوێنێکی پێویستی خۆپارێزی دەگرێتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە خراپ بەکارهێنانی بڵاوکردنەوە، پابەندە بە بەرزڕاگرتنی بەرزترین پێوانەکانی ئاکاری بڵاوکردنەوە. ئەو میتۆد و ئاکارانەی لێرەدا ئاماژەیان پێکراوە لەگەڵ پێوانە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی بڵاوکردنەوەدا یەک دەگرنەوە و یاخود لایەن کەسانی پەیوەندیدار بە بڵاوکردنەوە یەک دەگرێتەوە، لەوانەش:

  • نووسەران

  • هەڵسەنگێنەران

  • سەرنووسەرەکان

  • بڵاوکەرەوەکان


ئەرکی نووسەران

ئەو نووسەرانەی کە توێژینەوەکانیان پێشکەشی ژێدەر دەکەن، دەبێت پابەندبن بە پیوانەی ئیتیکیی و سیاسەتەکانی ململانێی بەرژەوەندییەکان (Conflict of Interest)، ئەمەش بریتییە لە:

  • دڵنیابوون لەوەی دەستنووسەکانیان ڕەسەنن و پێشێلکردنی مافی چاپکردنیان نییە

  • هەر کارێک یان داتایەک کە خاوەندارێتی نووسەر نەبێت، پێویستە بە شێوەیەکی گونجاو مامەڵەی لەگەڵدا کرابێت

  • نووسەران دەبێ هەر ناکۆکییەکی بەرژەوەندییەکان پەیوەست بە توێژینەوە یان دەستنووسەکەیان ئاشکرا بکەن

  • نووسەران دەبێ دڵنیابن لەوەی کە هەر توێژینەوەیەک کە بابەتی مرۆڤ یان ئاژەڵی تێدابێت، لەگەڵ پێوانە ئاکارییەکان دەگونجێت و لەلایەن لیژنەی ئاکاریی گونجاوەوە پەسەند کراوە

  • نووسەران بەرپرسیارن لە پابەندبوون بە خستنەڕووی داتای ورد و ڕاستکردنەوەی هەرهەڵەیەک، کە لە کارە بڵاوکراوەکانیاندا هەیە


ئەرکەکانی هەڵسەنگێنەر

  • هەڵسەنگێنەران ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە دڵنیابوون لە کوالیتی بەرزی توێژینەوە ئاکەدیمییەکان

  • هەڵسەنگێنەران بە شێوەیەکی بابەتیانە و بە وریاییەوە لەو توێژینەوانەی کە پێشکەشکراون، دەکۆڵنەوە و زانیاری بنیاتنەر بۆ باشترکردنیان دەدەن

  • لە ئەگەری هەبوونی هەر ناکۆکییەکی بەرژەوەندییەکان، پێویستە هەڵسەنگێنەر ئاشکرای بکات بۆ دەستەی بەڕێوەبردنی گۆڤار و لە پڕۆسەکە دەست هەڵبگرێت

  • نابێت هیچ بابەتێکی دەستنووسەکە بۆ بەرژەوەندی کەسیی بەکاربهێنن یان وردەکارییەکان پێش کاتی گونجاو ئاشکرا بکەن

  • پێداچوونەوەکان پێویستە بە خێرایی و بە پابەندبوون بە پێداویستییەکانی گۆڤارەکە تەواو بکرێن


ئەرکی سەرنووسەر

سەرنووسەری ژێدەر بەرپرسیارە لە دڵنیابوون لەوەی کە ئەرکی بڵاوکردنەوەکان بە شێوەیەکی ئاکاریی و بە تیواریی ئەنجام دەدات. پێواژۆی دەستکاریکردن و پێداچوونەوە بە بێلایەنییەوە ئەنجام دەدرێت، و داتا تاکەکەسییەکان بە نهێنی دەمێننەوە.

کرۆکی ڕۆڵەکان:

  • بڕیاردانی بڵاوکردنەوە لەسەر بنەمای بەهای ئاکەدیمی توێژینەوەکە

  • پاراستنی زانیاری و دووربوون لە ناکۆکی بەرژەوەندی

  • مامەڵەکردن لەگەڵ پرسە ئاکارییەکان و گرتنەبەری هەنگاوی گونجاو کاتێک کێشەکان ڕوودەدەن

  • هاوکاری لەگەڵ توێژەران و هەڵسەنگێنەران بۆ دڵنیابوون لە وردی و کوالیتی توێژینەوە بڵاوکراوەکان


ئەرکەکانی بڵاوکەرەوە

بڵاوکەرەوەی ژێدەر ڕۆڵێکی بەرچاو دەگێڕێت لە بڵاوکردنەوەی لێکۆڵینەوە و دۆزینەوەی نوێ. بەرپرسیارێتییە سەرەکییەکان بریتین لە:

  • دڵنیابوون لە دادپەروەری پڕۆسەی سەرنووسەری و بڵاوکردنەوە

  • جێبەجێکردنی بەردەوامی پێوانە ئاکارییەکان

  • ئاسانکردنی دەست پێ ڕاگەیشتن بە ئامراز و خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان


مامەڵەکردن لەگەڵ پێشێلکارییە ئاکارییەکان

  • گۆڤارەکە لێکۆڵینەوە لە هەر سکاڵایەک دەکات لەسەر هەڵسوکەوتی نادروستی زانستیی
    (وەکو دزیکردن، ساختەکردن، یان دەستکاریکردنی داتا)

  • ڕەنگە داوا لە توێژەران بکرێت پێداچوونەوە بکەن یان توێژینەوەکەیان بکشێننەوە

  • ئەگەر پێشێلکارییەکی ئاکاریی دوای بڵاوکردنەوە دۆزرایەوە، گۆڤارەکە بەپێی ڕێنماییەکانی لیژنەی ئاکاری بڵاوکردنەوە بڕیار لەسەر ڕاستکردنەوە یان کشاننەوە دەدات