لیستی ئامادەکاریی بۆ پێشکەشکردنی توێژینەوە

هەموو توێژینەوەکان دەبێت ئەم مەرجانەی خوارەوەیان تێدابێت:
  • گشت بابەتە نێردراوەکان، دەبێت لەگەڵ ئەو مەرجانەدا بگونجێن کە لە ڕێنماییەکانی نووسەراندا دیاریکراون.
  • ئەم لێکۆڵینەوەیە پێویستە پێشتر بڵاونەکرابێتەوە و لە هیچ گۆڤارێکی تردا، لەژێر پێداچوونەوەدا نەبێت.
  • پێویستە وردبینی و پێداچوونەوە بۆ هەموو سەرچاوە بەکارهاتووەکان کرابێت.
  • هەموو خشتەی داتا و وێنەکان پلەبەندییان بۆ کرابێت و ناویان لێ نرابێت.
  • گرنگە مۆڵەت بۆ بڵاوکردنەوەی هەموو وێنە و زانیارییە پێشکەش کراوەکان وەرگیرابن.