ڕێنمایی نوسین
فۆرمات و پێکهاتەی دەستنووس
-
تکایە بە وردی پێداچوونەوە بەم بەشەدا بکە ، بۆ ئەوەی کێشە لەگەڵ پێواژۆی پێشکەش کردنەکەتاندا ڕوونەدات .
-
ئەو پێشکەشکردنانەی کە بە کەمترین هەڵە بە شێوەیەکی دروست ئامادەکراون و پابەندبوون بۆ فۆرمات و شێوازی دروستەوە ، ئەگەری زیاتریان هەیە ، کە پەیوەندییەکی کارا و خێراتر مسۆگەر بکەن بۆ بڵاوکردنەوەی لێکۆڵینەوەکە .
جۆری فایل
-
دەستنووسەکەت لە یەک فایلدا ئامادە بکە، کە دەقی دەستنووسەکە و کۆی زانیاریی و ژمارە یان خشتەکانی تێدا بێت
-
تەنها لە شێوەی فایلی مایکرۆسۆفت وۆرد (MS Word) دا توێژینەوەکە وەردەگرێت
شێواز و فۆرماتی نووسین
پێویستە لەو فایلیەی دەسنووسەکەی تێدایە پەیڕەوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکرێت:
-
نێوان ڕستەکان دوو دووریی بەجێهڵرابێت (Double-spaced)
-
فۆنتی بەکارهاتوو پێویستە تایمزو نیو ڕۆمانیبێت (Times New Roman)
-
قەبارەی فۆنت دەبێت 12 بێت
-
پەراوێزی ٢،٥ سم لە هەموو لایەکەوە بەجێ هێڵرابێت
-
ژمارەی دێڕەکان یەک لە دوای یەک لە دەستنووسەکەدا جێگیر بکرێن
-
سەردێڕی بەشەکان بە خەتێکی تۆخ و بە دێڕێکی جیا نووسرا بێت
-
سەردێڕی لاوەکی و بەشە لاوەکییەکان:
-
ناونیشانێکی کورتیان هەبێت
-
بە ئیتاڵیک بنووسرێن
-
لە دێڕێکی جیاوازدا دابنرێن
-
-
باشتر وایە نووسەران بەشە لاوەکییەکان کورت بکەنەوە
شێوازی ژمارەکردن:
زمانی توێژینەوە
-
توێژینەوەکان دەبێت بە شێوەیەکی ئاکەدیمی ڕوون نووسرابێت
-
دەکرێت بە زمانەکانی:
-
کوردی
-
عەرەبی
-
ئینگلیزی
-
-
بۆ ئەو نووسەرانەی زمانی بەکارهاتوو زمانی ڕەسەنیان نییە، پێشنیار دەکرێت پێداچوونەوەی زمانەوانیی بکرێت.
درێژیی توێژینەوە
-
درێژی پەسەندکراو بۆ دەستنووسەکان ڕەنگە جیاواز بێت
-
بەپێی جۆری کاغەزەکە وەک لە سیاسەتی درێژاییدا هاتووە
ناونیشان
-
ناونیشانی توێژینەوە دەبێت پوخت بێت
-
ڕەنگدانەوەی ناوەڕۆکی بابەتەکەت بکات
زانیاری نووسەران
-
ناوی گشت نووسەران
-
شوێنی کار
-
ژمارەی ناساندنی ORCID
→ هەموویان دەبێت بە دروستی و لەسەر یەک دێڕ بنووسرێن.
نووسەری نێرەر
-
نووسەری نێرەر بە ئەستێرە (*) دیاری بکرێت
-
تەنها ئیمەیڵی نووسەری نێرەر لە دوای ناوی نووسەران بنووسرێت
پێکهاتەی دەستنووس
دەستنووسەکە دەبێت ئەم بەشانەی خوارەوەی تێدابێت:
-
پوختە (Abstract)
-
وشەکلیل (Keywords)
-
پێشەکیی
-
ڕێبازی لێکۆڵینەوە
-
ئەنجامەکان
-
گفتوگۆ
-
ئەنجام
-
ناکۆکی بەرژەوەندی (Conflict of Interest)
-
سوپاسنامە
-
ڕاگەیاندنی AIی دروستکەر
-
سەرچاوەکان (Harvard Style)
-
خشتە و پاشکۆکان
-
شێوەکان (Figures – 300 dpi)
دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی
-
ئیمەیڵی ئاگادارکردنەوەت پێ دەگات
-
تیمی گۆڤار توێژینەوەکەت ئامادە دەکات بۆ چاپ
-
پشتگیری بەردەوام دەدرێت تا تەواوبوونی پرۆسەی بڵاوکردنەوە
ئێمە چاوەڕوانی توێژینەوە و ڕۆڵی ئێوەین لە پێشخستنی زانیاری ئاکەدیمی و بەشدارییە بەنرخەکانتان.